كه‌سێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ڕزگار ئه‌مینی خه‌ڵكی ورمێ له شاری شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو ، ناوبراو ماوه‌ی ٢ ساڵه له شاری شنۆ نیشته‌جێیه، ڕزگارئەمینی به تۆمه‌تی هاوكاریی یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به لێدان و كوتان ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و تا ئێستا سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ٥ كه‌س به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی كوڕی عوسمان، فاڕووق شه‌فاهی كوڕی برایم، سابیر ڕه‌سووڵپوور ئارنایی كوڕی ئیسماعیل، ڕه‌زا عێزه‌ت تاج، كوڕی مسته‌فا و ولی شه‌ریفی كوڕی ڕه‌حیم له لقی ١٠١ی دادگای سزاكانی 2 له شاری شنۆ به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مێهدی ڕه‌زایی و په‌روه‌نده‌سازیی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌ك حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به تۆمه‌تی هاوكاری و ئه‌ندامبوونی حیزبه كوردییه‌كان حوكمی ٢ تا ١٩ ساڵ حوكم دران و ڕۆژی 7ی ڕه‌زبه‌ر حوكمه‌كه‌یان پێڕاگه‌یه‌ندرا.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی له چوار تاواندا ١٢ ساڵ و ٦ مانگ، فاڕووق شه‌فاهی له دوو تاواندا ٧ ساڵ، ڕه‌زا عێزه‌ت تاج له ٤ تاواندا ١٩ ساڵ، سابیر ڕه‌سووڵپوور ئارنایی له ٤ تاواندا ١٩ ساڵ و ولی شه‌ریفی له یه‌ك تاواندا حوكمی 2 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
هەروەها ١١ كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی پێشووی شاری شنۆ له قوناخی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌ژێر فشاری توند و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌ك شۆكی به‌رقی، ئێعدامی نمایشی بۆ ترساندن و تۆقاندن، هه‌ڵواسین به ده‌ست و لاقێك به میچه‌وه، ئەشکەنجە دەدرێن و و هێشتا دادگایی نه‌كراون.