لە درێژەی نارەزایەتی وهەرەشەی بناژۆخوازانی رێژیم بەرانبەر بە بەڕیوەچوونی کۆنسیرتێک لە شاری قوم ، کۆڕی مەلایانی ئەوشارە بە توندی هەڕەشەی لە دەوڵەتی روحانی کرد و ڕایانگەیاند “شیمانەی هەڵویست گرتنی خەڵکی دیندار بەرانبەر لە گەڵ ئەم چەشنە کارانە واتە بەرێوەچوونی کونسیرت کە تێچووی ماددی ومەعنەوی لەدەکەوێتەوە هەیە و لە هاتنە ئارای هەرچەشنە ئەگەرێک دەوڵەت تاوانبارە”
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر؛کۆڕی مەلایانی قوم رۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر لە بەیانەمەیەکدا ڕایانگەیاندوە کە کە بەڕێوەچوونی کۆنسیرت لە شاری قوم کردەویەکی دژ بە “ئیخلاقیات و دیندارییە “و چیتر رێگە نادەین لەم شارە کۆنسیرت بەڕێوە بچێ. لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا گوتوویانە کە تاقەتی خەڵکی دیندار و پیاوانی ئاینی بەنیسبەت ئەم کارانە روو لە تەواوبوونە.
ئەم رێکخراوە ئاینییە بە توندی هەرەشەی لە دەوڵەتی حەسەن روحانی دەکا کە رێگە پێدان بە بەڕێوەچوونی کونسیرتی مۆسیقا مەترسییە بەسەر دین و ئیخلاق و باوەری ئیسلامیی خەڵک و گەندەڵیی ئیخلاقی و بێ ئیمانی لێدەکەوێتەوە.
ماوەیەک لەمەو پێش “لوتفوڵڵا سافی گوڵپایەگانی” بە نیسبەت بەڕێوەچوونی کۆنسیرت لە شاری قوم نارەزایەتی دەربڕی و لە بەرانبەردا وەزارەتی فەرهەنگ وئیرشاد رایگەیاند کە کۆنسیرت بەڕێوەنەچووە بەڵکوو تەنیا چەند سروودی ئینقلابی خوێندراوە.
ئەم بەچۆک هاتنی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وەکوو ناوەندی بەرپرس لە بوارە هونەرییەکاندا نارەزایەتی کۆمەڵگەی هونەرمەندانی لێکەوتووتەوە
دوابەدوای پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی کۆنسیرتی مۆسیقایی لە شاری مەشهەد بە حووکمی نوێنەری خامنەیی ، چەند وتەبێژێکی ئاینیی لە تازەترین هەڵویستی خۆیان ڕایانگەیاندوە کە ڕێگە نادەن لە شاری ئەوانیش کۆنسیرت بەڕێوەبچێ لە تازەترین هەڵۆیستی مەڵای شاری یەزد بە ڕاشکاونە ڕایگەیاند رێگەپێدان وبەڕێوەچوونی کۆنسیرتی مۆسیقای لەو شارە قەدەغەیە.