مه‌حه‌مه‌د باقر پیری نووسەر ورۆژنامەنووسی خەڵکی کامیاران ڕایگەیاند ؛زیاتر له ١٢ساڵ له‌وه پێش، داوای رێگەپێدانم کردوەبۆ بڵاوکردنەوە حه‌وتوونامه‌ی “ئاژوان” بەڵام تاکوو ئێستا لە ئیدارەوە فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامی هیچ وڵامێكم وه‌رنه‌گرتوە، هه‌روه‌ها وتی چه‌ندین جار له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رانی پایه‌به‌رزی ئه‌و ئیدارەیە به‌دواداچونم بۆ كردوه، به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك خۆیان له وڵامدانه‌وه لاداوه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه چه‌ندین ئیزن نامه بۆ هێندێك نه‌فه‌راتی تایبه‌تی ده‌ركراوه.
“پیری” كه سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری كلتووری، ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تیەکان بووە ، هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كانی سیروان، دیار كه‌ن و ژیواری”ش بووه، ده‌ڵێت : زیاتر له ٢٥ساڵ ئەزموونی ڕۆژنامه‌نوسی، بۆ وه‌رگرتنی ئیزن نامه‌یه‌ك كه به شێوازێكی به‌ربڵاو له ڕۆژئاوای ئێران‌دا بڵاو بكرێته‌وه، تووشی چه‌ندین بیانوو بوومه‌ته‌وه گه‌رچی به‌و حاڵه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دایره‌یه باس له هه‌بوونی به‌سته‌رێكی گونجاو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به شێوازێكی دروست، بۆ وه‌رگرتنی ئیزن نامه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: ئایا گونجاوه بۆ كه‌سێك كه تا ئێستا نووسراوه‌یه‌كی كورتیشی بڵاو نه‌كردۆته‌وه، چه‌ندین ئیزننامه بۆ ڕۆژنامه و حه‌وتوونامه ده‌ربكه‌ن به‌ڵام بۆ من كه زیاتر له ٢٠٠ كاری بڵاوکراوەم له گۆڤاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه، ده‌بێ ١٢ساڵ چاوه‌ڕوانی وڵامێك بم؟
نووسه‌ری كتێبی “له‌دایك بوونێکی دیکە”، هه‌روه‌ها گله‌یی له نه‌دانی ئیزننامه‌ی بۆ چاپی كتێبەکانی کرد و وتی: كتێبی ٥٠٠ لاپه‌ڕه‌یی هه‌نگاوی سێیه‌م كه ئاكامی زیاتر له ١٠ ساڵ خۆ ماندوو كردنی بێ وه‌ستان له‌باره‌ی ناسینی كرماشان، مێژوو و ناسنامه‌ی كوردییه، له لایه‌ن كه‌سانی به‌رچاو ته‌نگه‌وه به بیانووی له‌خۆڕایی، رێگەنادەن چاپ ببێت.
پیری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زیاتر له ٣٠ ساڵ له ته‌مه‌نی خۆم بۆ كۆكردنه‌وه و پشكنین له‌باره‌ی مێژو و كلتوری “كامیران” ته‌رخان كردوه كه دیسان رێگەنادرێ لە چاپی بدەم، ئەمە له كاتێكدایە كاربه‌ده‌ستان باس له گرینگ بوونی پتانسیل ناوچه جیاجیاکان دەکەن بۆ پێش‌گرتن له پەرەسەندنی ناهه‌نجاری كلتوری و کۆمەڵایەتییەکان.
مه‌حه‌مه‌د باقر پیری له‌درێژەی قسەکانی‌دا باسی له گرینگی گۆڕینی ئه‌و نیگا جیاوازانه بەسەر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی نووسه‌رانی كوردستانی كرد و وتی: به‌سه‌رهاتی ئه‌و وڵاته وه‌ك زنجیرێك له ڕووداوه‌كانه كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه و ده‌كرێت له ڕێگای ناساندن ئه‌وان، بناخێكی قایمی كۆمه‌ڵگایی و ده‌روونی دابمه‌زرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌رچاو ته‌سکییه‌وه سه‌یری هه‌مووشتێك بكه‌ین، ناتوانین كلتوور و شارستانی بوونی خۆمان بپارێزین و به دڵنیایه‌وه كلتووره بیانیه‌كان به‌سه‌رمان‌دا زاڵ ده‌بن