بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی هیرانا ٨ زیندانی سەربە ئاینی بەهایی بە تاوانی ئاینی جیاواز لە ٥سال تاکوو ١٠ سزای زیندانیان بەسەر سەپاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم کەسانە لە ساڵی ٩١ی هەتاوی تائێستا لە زیندان ڕاگیراون و لە شوعبەی٢٨ دادگای ئینقلابی تاران بە پێی بریاری قازی مەقسییە” سزای زیندانیان بەسەر سەپاوە.
هەروەها هەواڵەکان باس لە وەدەکەن کە زیاتر لە ٢٣ بەهایی دیکە، دانیشتووی شارەکانی پارێزگای گوڵستان لە رەزبەری ساڵی ٩١ بە تاوانی تێکەلاویی ودۆستایەتی کردن لە گەڵ مۆسڵمانان و بانگەشە کردن بۆ ئاینی بەهایەت، بۆ قبوول کردنی تاوانەکانیان بە توندی رووبەرووی ئەشکەنجەی جستەیی ورەوانی بوونەتەوە. هەروەها ئەمساڵێن زیاتر لە ٤٧ لاوی بەهایی رێگەیان پێنەدرا کە لە کونکوری سەرانسەری ئێران بەشداری بکەن، کە یەک لەوان خەڵکی پارێزگای سنە بوو.
سەرەتای وەسەرکار هاتنی کۆماری ئیسلامی ئێران تائێستا، هەزاران کەس لە بەهاییەکانی بە توانی ئاینی جیاواز زیندان کراون و سەدان کەسیشیان لێ ئیعدام کراوە.