دوو تازەلاوی خەڵکی مەهاباد وبۆکان لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی نێگارکێشی لە ولاتی مجارستان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
تریفەی محموودی کاکی تەمەن ١٤ساڵان خەڵکی شاری مەهاباد میداڵیای زێڕی لە گرووپی تەمەنی نێوان ١٣تا١٧ ساڵان و ئلینا ئەلیاسی خەڵکی شاری بۆکان نیشانی زێرینی لە دووهەمین کێبەرکێی نێونەتەوەیی نیگارکێشی تایبەت بە منداڵانی نەخۆش لە ولاتی مەجارستان بەدەست هێنا.
لە کۆی ١٣٠٠بەرهەمی گەیشتوو بەم کێبەرکییە کە تەرخان کرابوو بە بابەتی نیگارکێشی سەبارەت بەو منداڵانەی کە نەخۆش کەتوون ولە نەخۆشخانە ماوەنەتەوە، منداڵانی کورد سەرکەتنی بەرچاویان تۆمارکرد. لەم فستڤاڵە ولاتانی “ئێران ،هۆنگ کۆنگ،ئاڵمانیا،تورکیە،یونان ،هیندوستان،ئوستراڵیا،مەجارستان،بلارووس،رۆمانی وبرزیل” بۆ بە دەست هێنانی خەلاتی یەکەم کاندیدی سەرەکیی بوون.
دوو تازەلاوی خەڵکی مەهاباد و بۆکان توانییان لەم فستیڤاڵە سەرکەوتن بە دەست بهێنن و خەلاتی زێڕینیان پێبەخشرا.