رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە بەرانبەر هەڵویست ورەخنە گرتنی یەکیەتی ئورووپا سەبارەت بە حووکمی دەرکراو بۆ نەرگز مەحەمەدی بەیننامەی یەکیەتی ئورووپای بە دەستێوەردان زانی.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند؛کە پێویستە یەکیەتی وڵاتانی ئورووپایی لە دووپات کردنەوەی هەڵویستی بەم چەشنە بەرانبەر بە دەزگای قەزایی ئێران خۆ بپارێزن.”
نەرگز محەممەدی چالاکی ناسراو و پارێزەری مافی مرۆڤ، لە بانەمەڕی ئەمساڵ دەسبەسەردەکرێ و لە دادگای ئینقلابی تاران و لەلایەن قازی سەڵواتی بە تاوانی رێکخستنی کۆبوونەوە،هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنی نەتەوەیی و بانگەشە بە دژی نیزام و کۆمەڵیک تاوانی دیکە بە ١٦ساڵ حووکمی زندانی سزا دەدرێت .هەربەم بۆنەوە چەند رۆژ لەمەوپێش یەکیەتی ئورووپا ئەم کردەوەی دەزگای قەزایی ئێرانی بە ناڕەوا زانی ومەحکوومی کرد.