نوێنه‌رێكی مه‌جلیس گوتی ساڵانه ٣ هه‌زار كه‌س له تاران به هۆی پیسبوونی هه‌واوه ده‌مرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، مێهرداد لاهووتی وێڕای ئاماژه به سه‌دی ٨٠ی پیسبوونی هه‌وای تاران كه زۆربه‌ی به هۆی دووكه‌ڵی ماشێنه‌وه‌یه گوتی، ئه‌گه‌ر قانوونی پشكنینی فه‌ننی به دروستی جێبه‌جێ بكرێ، ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وای تاران كه‌متر ده‌بێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به مردنی ساڵانه ٣ هه‌زار كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌واوه گوتی، له بواری دابه‌زینی پیسبوونی هه‌وای شاره گه‌وره‌كان ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كاری بۆ بكرێ و گه‌ڵاڵه‌ی نه‌هێشتنی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م شارانه جێبه‌جێ بكرێ.
له لایه‌كی دیكه ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگای ئه‌هواز به هۆی خۆڵبارینه‌وه هه‌وای ئه‌م پارێزگایه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ١٧ به‌رابه‌ری ئاسایی پیسبووه. هه‌روه‌ها هه‌وای شاره‌كانی ئابادان ١٨ به‌رابه‌ر، له سوسه‌نگه‌رد، ماهشار و شاده‌گان ١١ بۆ ١٢ به‌رابه‌ری ئاسایی پیستربووه.