سێ ئه‌ندامی خۆجێیی سپای پاسداران له ناوچه‌ی كامیاران له لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران.
شه‌وی هه‌ینی‌٣جاش و خۆفرۆشی سه‌ربه سپای پاسداران به ناوه‌كانی سه‌دیق ئه‌مینی، كه‌ریم و جه‌بار له ئاوایی ته‌خت زه‌نگی له به‌خشی ناوه‌ندیی شاری كامیاران له لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ئه‌م چه‌كداره نه‌ناسراوانه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به باغی سه‌دیق ئه‌مینی له ئاوایی ته‌خت زه‌نگی هێرشیان كردۆته‌سه‌ر ناوبراو پاش چه‌ند خوله‌كێك ته‌قه و لێكدان سه‌دق ئه‌مینی و كه‌ریم به‌رپرسی به‌شه‌كانی به‌سیجی ئه‌مشاره و جه‌بار شۆفیری ماشێنه‌كه‌ی‌سپای پاسداران له جێ‌دا كوژران.
پێشتریش سه‌دی ئه‌مینیان ئاگادار كردبۆوه كه ده‌ست له جاشێتی و خۆفرۆشی بێنێ له‌وه زیاتر خه‌ڵك ناڕه‌حه‌ت نه‌كا و چه‌كی كۆماری ئیسلامی بداته‌وه به‌ڵام ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتوو و له ئاكامدا كوژرا.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپ و لایه‌نێك كوژرانی ئه‌م 3 كه‌سه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.