لە چەند رۆژی ڕابردوودا، هەڵواسینی تابلۆ فلکسێک بە وێنەی جلی کوردی و نووسراوێک کە “هاتنە ژوورەوە بە جلی کوردی قەدەغەیە ” نارەزایەتی خەڵک و چالاکانی مەددەنیی لێکەوتەوە
شارەوانیی شاری خورمئاوا ناوەندنی پارێزگای لۆڕستان بە هەڵواسینی ئەو تابلۆیە لە بەر دەرکی گاراجی شاری خۆڕماوا بۆ بە هۆی نارەزایەتی دەڕبرینی بەشیکی زۆر لە چالاکانی مەددەنیی ولە تۆرەکۆمەلایەتییەکان بەشیوەیەکی بەربڵاو دەنگی دایەوەو، هەڵویستەی لەسەر کرا.چالاکان ئەم کارەی کاربەدەستانی پارێزگای لۆڕستان بە بێ رێزی سیستماتیک بە هیمای نەتەوەیی کوردان دەزانن لەو ناوچانەو، خوازیاری ئەوەن کە لە زووترین کات بەرپرسان لەم بارەوە داوای لێبووردن بکەن.