به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکورد له گوندی “وەیسەک” سەربەشاری بانه به بیانووی سازکردنی “بەنداو” زیاتر له ٥٠٠دار به‌ڕوو لەلایەن شیرکەتی پەیمانکار بڕاوەتەوە . به‌شێکی زۆر له‌م دارانه ته‌مه‌نی چه‌ندین ساڵەیان هه‌یه‌و له ناوبردنیان به هیچ شتێکی دیکه قه‌ره‌بوو نابێته‌وه. ئه‌م خه‌سارگه‌یاندنه به ژینگه‌ی گوندی “وەیسەک” و بڕینه‌وه چه‌ند سه‌د داربه‌ڕوو به ده‌ستی شیرکه‌تی په‌یمانکار نیشان له که‌مته‌رخه‌میی ناوه‌نده پێوه‌ندییداره‌کانه به‌رانبه‌ر به ژێرخانی سروشتی و بێشه‌ڵانی کوردستان که ساڵانێکه گرینگی پێ‌نادرێ وهەمووسالێک شاهیدی ئاگرکەوتنەوەین لە دارستانەکان، کە بەرپرسان بە خەمساردییەوە لێدەڕوانن و ئەرکی دامرکاندنی ئاگرەکان و پاراستنی ژینگە کەوتووتە ئەستۆ ژینگەپارێزان. ئەم کەمتەرخەمییەی بەرپرسان به‌ره‌به‌ره بووته کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی ، هه‌ربۆیه چالاکانی ژینگه پارێزی وڵات به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن چه‌ند ساڵێکه ده‌ستیان داوه‌تە چالاکیی مه‌دده‌نیانه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی وڵات، له هەڵویستی مانگرتنی چه‌ندین لاو به‌رانبه‌ر به تێکدانی کانی بڵ له چه‌ند مانگی ڕابردوو‌دا، تا ته‌رخان کردنی رۆژێک به‌ناوی “سمۆرە وه‌کوو هیمای ژینگه‌ی بانه و کوردستان بە هیممەتی ژینگەرپارێزانی پاڕژین لە شاری بانە .
شایانی باسە رێورەسمی پەردەلادان لە پەیکەرەی “سمۆرە” بە دروشمی “سمۆرە باخەوانی زاگرۆس” رۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر لە شاری بانە بە بەشداریی ژینگەپارێزانی کوردستان بەڕێوەدەچێ.