بەپێی راپرسیی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆربەی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان خوازیاری دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتین.
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی “SAMER “، راپرسییەکی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی و پرسه گرنگه‌كانی دیكه له ناوچه کوردستانییەکانی تورکیە ئه‌نجامداوه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتییانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی دان. بەپێی ئەنجامەکانی ئەم راپرسییە ئه‌گه‌ر ئێستا له توركیە هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئاكه‌په واتە حیزبی دەسەڵاتدار ده‌نگه‌كانی له باکووری کوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په به‌رزده‌بێته‌وه. راپرسییه‌كه له ١٦ شاری باکوور ئه‌نجام دراوه كه ٨٥.٣% به‌شدارانی راپرسییه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پێیان وایه كێشه‌ی كورد گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیایه.