• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

راسیزم لە فەرهەنگ دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/09/29
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا و پاش ماڵوێرانی و کاولکاریەکانی دوو جەنگی جیهانی، بەرە بەرە رەگەزپەرستی و فاشیزم لەسەر بنەمای بیۆلۆژی، رەنگی پێست و جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی پاشەکشەی کرد و جێگەی خۆی بۆ شێوەیەکی دیکە لە راسیزم چۆل کرد کە لە ئەدەبیاتی نووسراودا بە راسیزمی کلتووری یا راسیزمی فەرهەنگی نێودێرکراوە، ئەگەر لە رابردوو دا مرۆڤەکان لە سەر بنەمای پیکهاتەی بیۆلۆژی و رەنگی پێست و شێوەی کاسەی سەر و روخسار و ناسنامە لە پەراوێز دەخران، ئەوا لە ئێستادا بەهۆی جیاوازی کلتووری و زمان و نۆرم و کۆدە کۆمەڵایەتییەکان پۆلێنبەندی دەکرێن و دەچەوسێنرێنەوە. ئەو شێوازە نوێیەی راسیزم لە کۆمەڵێک تێروانین، پێشداوەری کردن، ئەگەر و بەڵگەهێنانەوە و ئایدیا پێک دێ کە زۆرینە خۆی دەخاتە پێگەیەکی بەرزتر و لەوێوە دەروانێتە کەمینە و ئەوانی دیکە. لەو جۆرە تێروانینە دا کلتوور و فەرهەنگ وەک یەکەیەکی نەگۆڕ و جێگیر تەماشا دەکرێن و هەر لەوێشەوە مۆرکەی دواکەوتوویی و تۆمەتی ناڕەوا دەخرێتە پاڵ ئەوانی دیکە کە لە چوارچێوەی پێشوەخت دیاریکراوی نەتەوەی باڵادەستدا جێگەیان نابێتەوە.
لە ئێران دا سەرەرای ئەوەی کە تا ئێستاش هاووڵاتیان و ئەندامانی نەتەوە و کەمینەکانی دیکە لە سەر بنەمای جیاوازبوونیان وەک نەتەوە، ئایین و زمان دەچەوسێنرێنەوە، سیاسەتی فاشیزمی فەرهەنگیش وەک ماشێنێکی کارا بۆ بە کەم پێشاندان و پەرواێزخستن و سەرەنجام هەوڵ بۆ لەناوبردنی ئەو جیاوازیانە، خراوەتە گەڕ. ئەو سیاسەتە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە دوو ئاستی دامەزراوەیی و کلتووریدا لە بەرامبەر نەتەوە و کەمینەکانی دیکەدا بەڕێوەدەچێ. لە ئاستی دامەزراوەییدا ئەو جۆرە لە فاشیزمی فەرهەنگی نەتەوەی باڵادەست لە یاسای بنەڕەتی، دامەزراوە حکومیەکان، خوێندنگە و زانکۆکان و شێوازی پیادەکردنی دەسەڵات بە روونی رەنگی داوەتەوە، ئەو ماشێنی فاشیزمە هەر بەوەندە قەناعەت ناکا کە فەرهەنگ و زمانی نەتەوەیەک بخاتە پەراوێزەوە بەڵکو لە رێگەی مۆرە و راسپێردراوەکانی خۆی هەوڵی شێواندن و گۆرینی سەرمایەی نووسراوی فەرهەنگی و بە تاڵان بردن و هەراج کردنی میرات و شوێنەوارە مێژووییەکان دەدا، ئەوە هاوکاته‌ لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە لە رێگەی بەکرێگیراوە فەرهەنگیە خۆماڵیەکانەوە بۆ لاواز کردن و لەناوبردنی سەرمایەی فەرهەنگی نەتەوەیەک خراونەتە گەڕ.
لە ئاستی کلتووری دا نەتەوەی باڵادەست لە رێگەی بێڕێزی کردن، بە کەم پێشاندان و تەحقیرکردن، گاڵتەپێکردن بە داب و نەریت و شێوازی ئاخاوتن و جل و بەرگ لەبەرکردن و ڕشتنی گەرای پێشداوەری کردن لە نێو چین و توێژی جیاوازی کۆمەڵگەدا هەوڵی دوورخستنەوەی ئەو نەتەوە و کەمینانە لە بازنەکانی دەسەڵات دەدا، یان بە واتایەکی دیکە لە رێگەی تەحقیرکردن و بەکەم پێشاندانی ئەویدیکە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە نێو دەسەڵات و کلتووردا دەدا. لە ئێران دا زۆرن ئەوانەی کە بە شێوەیەکی ئاگایانە و هێندێک جاریش بێ ئاگایانە لە ژیانی رۆژانەدا یا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دنیای مەجازی دا لە رێگەی گاڵتەو جۆکسازی، گرتەی ڤیدۆیی و کۆمێنت و نووسینی گاڵتەئامێز سووکایەتیی بە شێوازی ژیان و داب و نەریتی رۆژانە و زمانی نەتەوە و کەمینەکانی ئێران دەکەن.
لە کوردستاندا رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرنامەبۆدارێژراو کەوتۆتە گیانی میراتی فەرهەنگی، زمان و داب و نەریتی کوردان، ئەوەش لە رێگەی شێواندنی شوێنەوارە مێژوویەکان و بە تاڵان بردنی کەل وپەلە دۆزراوەکان، بێڕێزی کردن بە جل و بەرگی کوردی، هەوڵدان بۆ شێواندنی زمانی کوردی و ناوهێنانی بە زمانی مەحەلی و خاوەنەکەشی بە قەوم و هه‌روه‌ها دوورخستنەوەی نەوەی نوێ لە میراتی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ شێواندنی روخساری کەسایەتیە فەرهەنگیەکانی کوردستان و دەیان مێتۆدی دوژمنکارانەی دیکەوە جێبەجێ دەکرێ.
جیاوازیەک کە لە کوردستاندا بە بەراوردکردن لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێراندا بەرچاو دەکەوێ، ئەوەیە کە رێژیم هەم دەیهەوێ تۆڵەی خەباتی نەتەوایەتیی گەلی کورد لە فەرهەنگەکەی بکاتەوە و هەم بنەما و پێگە نەتەوایەتیەکانی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کوردیش لاواز بکا، بەداخەوە هێندێک جار بێجگە لە بەکرێگیراوان و مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، چالاکانی مەدەنی و هەڵسوڕاوانی فەرهەنگیش بێ ئەوەی نیەتی خراپیان هەبێ، دەکەونە داوی کۆماری ئیسلامی و پیلانە دوژمنکارانەکانی، بۆیە هەڵسوراوانی مەدەنی و فەرهەنگی لە نێوخۆ دوو ئەرکی نیشتمانی و ئەخلاقی گرینگیان لەسەر شانە، لە لایەک پاراستنی فەرهەنگ و میراتی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ئاست هێژموونی دامەزراوەیی و کلتووری بێرەحمانەی نەتەوەی باڵادەست، لە لایەکی دیکەشەوە هۆشیار بوون و بەئاگا بوون لەو پیلانانەی کە رێژیم بە ناوی خزمەت بە فەرهەنگ و زمانی کوردی و شوێنە کلتووری و مێژوییەکانی دایاندەڕێژێ و لە ژێرپەردەی ئەو بە نێو خزمەت کردنانەدا نیازی شەڕخوازی و وێرانکاری خۆی دەباتە پێشێ.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist