چاره‌نووسی ٣ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوه‌كانی خه‌لیل ئیسماعیلی، كه‌ژاڵ حوسێنی و داوود چه‌مه‌نی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ئەمساڵ كه‌سێك به ناوی داوود چه‌مه‌نی خه‌ڵكی مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
داوود چه‌مه‌نی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، كوڕی محه‌ممه‌د، پاش تێپه‌ڕبوونی حه‌وتوویه‌ك له ده‌سبه‌سه‌ركرانی و دوای ئەوەی چه‌ندین جار لەلایەن بنه‌ماڵه‌كه‌یەوە به‌دواداچوون بۆ چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان كراوه، بەڵام ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیی له شاری مه‌هاباد ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌كیان له بابه‌ت ناوبراوەوە نەخستۆتەڕوو.
هەروەها ڕۆژی 2ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ خه‌لیل ئیسماعیلی، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له ماڵی خۆی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرا و لەو كاته‌وه تا ئێستا مافی ئه‌وه‌یان پێنه‌داوه كه پارێزه‌ری هه‌بێ. شیاوی باسە، خه‌لیل ئیسماعیلی، پێشینه‌ی ٩ ساڵ كاركردنی له ئیداره‌ی پەروەردە و فێرکردنی شاری مه‌هاباد هه‌بووه و له ساڵی ٨٧ به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی له‌سه‌ر كار لابراوە و ئێستا له به‌ندی 2ی ئه‌لفی سپای پاسداران له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین دایه.
خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی كه‌ژاڵ حوسێنی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له ڕۆژی ٨ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه له گرتنگه‌ی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری مه‌هابادا ڕاگیراوه.
سالار حوسێنی باوكی ئه‌م خوێندكاره كه له زانكۆی ته‌ورێز رشتەی كۆمپیوتێری ده‌خوێند ده‌ڵێ ماوه‌ی 2 مانگه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه كچه‌كه‌تان بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پاش سه‌ردانمان بۆ زیندانی ئێڤین نه‌یانهێشت چاومان پێی بكه‌وێ.
شایانی باسه كه ده‌گوترێ هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م ٣ كه‌سه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.