كومیته‌ی لاوه‌كیی كاروباری تیرۆریزم، ڕێگری له په‌ره‌پێدانی چه‌كوچۆڵ و تیجاره‌تی پێوه‌ندیدار به كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا، گه‌ڵاڵه‌ی “قانوونی گەمارۆ تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران” ده‌خرێته به‌رباس و ده‌نگی بۆ ده‌درێ.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه له لایهن١٢ نوێنه‌ری كۆماریخوازه‌كانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانەوە پێشنیار كراوه، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ئه‌ركدار ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژدا ڕاپۆرتێك بۆ كۆنگره ئاماده بكا كه ئایا سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێوه‌ره‌كانی تیرۆریزمی تێدایه یان نا؟
هه‌روه‌ها ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش بدرێته‌وه كه ئایا سپای پاسداران كه له لایه‌ن نوێنه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی دیكه‌ی خۆیان ئیداره ده‌كرێ، دامهزراوهیهكن له ژێر كۆنتڕۆڵی كۆماری ئیسلامی دا یان نا؟
مه‌سه‌له‌ی سێهه‌م ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه كه چ هۆكارگه‌لێك له دیاریكردنی كۆنتڕۆڵ و قازانجەکانی كۆنتڕۆڵ دا کاریگەرن كه له لایه‌ن وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئامریكاوه به‌كار ده‌هێندرێت.
پێویست بە وتنە، له‌شكری قودسی سپای پاسدارانی ئێران ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ خۆی له هه‌موو شه‌ڕ و كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌ڵده‌قوتێنێ و هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رێژیم ڕاسته‌وخۆ له عێراق و سووریه‌ن و ناڕاسته‌وخۆش پشتیوانی له میلیشیای شێعه‌ی ئه‌فغانستان، پاكستان، عێراق و لوبنان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نیش ده‌كه‌ن.