مەحموود سادقی، نوێنەری تاران له مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ئیددیعای کرد که مەحموود ئەحمه‌دی نێژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران، مەحکوومییەتی ماڵیی ١٢هه‌زار میلیاردی لە دیوانی موحاسیباتی وڵات دا هەیە.
سادقی هەروەها دەڵێ: “به‌پێی زانیاریی متمانه‌پێکراو، ده‌وڵە‌تی پێشوو ٤٨هه‌زار میلیارد تمه‌ن مەحکوومییەتی یەکجارەکی له دیوانی موحاسیباتی وڵات هه‌یه که ١٢هه‌زار میلیاردی پێوه‌ندی به خودی سه‌رکۆماری پێشووەوە هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته روونکردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌دا.
پێشتریش له ساڵی١٣٩٢ که دوایین ساڵی سەرکۆماریی ئەحمەدی‌نێژاد بوو؛
دیوانی موحاسیباتی وڵات باسی لە حەپەلووش کردنی ٩میلیارد و٢٠٠میلیون دولاری ده‌وڵه‌ت کردبوو.