پیسبوونی هه‌وا یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گیروگرفته‌كانی ژینگه‌پارێزیی ئێرانه، به‌پێی ئاماری جیهانیی بێهداشت، ساڵانه زیاتر له ٢٦ هه‌زار كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئێران له‌م بواره‌دا له پله‌ی ٢٦ی جیهان دایه.
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی بێهداشت كه بۆ ساڵی ٢٠١٢ ئامادە كرابوو، سه‌دی ٩٢ خه‌ڵكی جیهان له ڕێگه‌ی هه‌واوه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، له هه‌مان ساڵ ٥/٦ میلیۆن كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوە. واتە سه‌دی ١١ی هۆكاری مردن له ئاستی جیهاندا بۆ پیسبوونی هه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له به‌شێكی دیکەی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌وا پیستر ده‌بێ و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووری و چۆنیه‌تیی ژیانی خه‌ڵك د‌ادەنێ.
پاش وڵاتی چین وڵاتانی وه‌ك هیند، ڕووسیه و ئه‌ندۆنێزی و… ڕێژەی به‌رزیی مردن له ڕێگه‌ی پیسبوونی هه‌وایان تێدایە.
پیسبوونی هه‌وا له سه‌ره‌كیترین گیروگرفته‌كانی ژینگه‌پارێزیی ئێرانه، به‌پێی ئاماری جیهانیی بێهداشت ساڵانه زیاتر له ٢٦ هه‌زار كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئێران له‌م بواره‌دا له پله‌ی 26ی جیهان دایه.
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، هاتوچۆی ماشێن، دووكه‌ڵی کارگە و كارخانه‌كان لەلایەک و لەلایەکی دیکە بوونی خۆڵ و تۆزێکی زۆر لە پارێزگاکانی ڕوژئاوا و باشووری ئێران، لە هۆكاره سەرەکییەکانی پیسبوونی هه‌وا و زیادبوونی ڕێژەی مردنە.