ماوه‌ی نزیك به ٨ مانگه مووچه‌ی دواكه‌وتووی كرێكارانی شاره‌داریی شائابادی سه‌ربه پارێزگای كرماشان نه‌دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی گرێبه‌ستی شاره‌داریی شائاباد له حاڵێكدا ده‌چنه‌سه‌ر كار كه، ماوه‌ی نزیك به ٨ مانگه مووچه‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه و شاره‌داری و شووڕای شاریش سه‌باره‌ت به مووچه‌ی دواكه‌وتووی ئه‌م كرێكارانه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له خۆیان نیشان نه‌داوه.
كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی شاره‌داری كه نزیك به ٢٠٠ كه‌سن تا ئێستا مووچه‌ی نزیك به ٨ مانگیان وەرنه‌گرتووه. له حاڵێكدا دوو مانگ له‌وه‌پێش هومایون نووری، شاره‌داری شائاباد گوتبووی، كرێكارانی خزمه‌تگوزاری گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكارانی شاره‌داری هه‌یه و ٥ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌بێ مووچه‌ی ئه‌م ٥مانگه‌یان به خێرایی بدرێتێ. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م كرێكارانه، هه‌موو مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كار، ته‌عاون و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی شائاباد گوتبووی، به‌پێی قانوون، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌تانه‌ی كه مووچه‌ی كرێكاران ناده‌ن به دوو شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به دادگایان ده‌ناسێنین، پاشان ته‌حویلی كومیته‌ی ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌تی شیركه‌ته‌كانی خه‌ده‌ماتیی پارێزگا ده‌درێن.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ شیركه‌تێك به دادگا نه‌ناسێندراوه و هیچ كومیته‌یه‌ک سه‌لاحییه‌تی کاری له هیچ شیركه‌تێك نه‌ستاندۆته‌وه.