وته‌بێژی كۆمیسیۆنی قه‌زایی مه‌جلیس ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئاماژه به گەڵاڵەی لابردنی سزای ئێعدام له‌سه‌ر قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گوتی: “ئه‌م گەڵاڵەیە ده‌بێ به‌تایبه‌تی تاوتوێ بكرێ و له‌وانه‌یه شه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆمیسیۆنی پێوه‌ندیدار بخرێته به‌ر ده‌نگدان”.
له حاڵێكدا ئه‌م گەڵاڵەیە هاته گۆڕی كه له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاره جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون. گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ هیوایان خواست كه ئه‌م گەڵاڵەیە په‌سند بكرێ و بەمجۆرە حوكمی ئێعدامی قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و سزایه‌كی نوێ جێی بگرێته‌وه.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری رو‌بات‌كه‌ریم له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی گوتی ده‌بێ سزای ئێعدام بۆ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌به‌رچاو بگیردرێ و زیاتر بانده مه‌ترسیداره‌كان بگرێته‌وه.
وته‌بێژی كومیسیۆنی قه‌زایی مه‌جلیس له كۆتاییدا گوتی: “تاوتوێكردنی گەڵاڵەی لابرانی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ره‌به‌ری ته‌وابوون دایه”