ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوی ٢٠ ڕۆژدا زیاتر له ٣٣ كه‌سی به ئاشكرا ئێعدام كردوه.
به ئێعدامكرانی ١١ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز و میناب له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، ڕێژه‌ی ئێعدامكراوان له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژدا لانیكه‌م ٣٣ كه‌س بووه.
به‌م شێوه‌یه له ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانانه‌وه تا ئێستا به شێوه‌ی نێونجی ڕۆژانه نزیك به 2 كه‌س ئێعدام كراون. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربه‌ی ئێعدامكراوانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئێعدام كردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا نزیك به ٤٠٠ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام كه پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه له زیندانه‌كانی ئێران خزێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش، ئێران له ته‌نیشت عه‌ره‌بستان، عێراق و چین به‌رزترین ڕێژه‌ی ئێعدامی له ساڵهكانی٢٠١٤ و ٢٠١٥دا هه‌بووه و زۆرترین ژماره‌ی ئێعدامه‌كان پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هەبووە.