ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌ڵێ ٣٢ هه‌زار كه‌سی له سه‌ره‌تای كوودەتای ناسه‌ركه‌وتووی ئه‌م وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر كردوه و تاوانه‌كانیان پێڕاگه‌یاندوون كه ده‌وڵه‌تی ئەو وڵاتە ده‌ڵێ پێوه‌ندییان به بزووتنه‌وه‌ی گولێنەوە هه‌بووه.
ده‌وڵه‌تی توركیه، فه‌تحوڵا گولێن به ڕێبه‌ری شكستخواردووی كوودەتا تاوانبار ده‌كا، به‌ڵام گولێنی ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ كه له وڵاتی ئا‌مریكا نیشته‌جێیه ئه‌م تاوانه ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
به‌كر بوزداغ، وه‌زیری دادگوسته‌ریی توركیه گوتبووی زیاتر له ٧٠ هه‌زار كه‌س له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م كوودەتایه لێپێچینه‌وه‌یان لێكراوه.
هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركیه و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت تا ئێستا له‌سه‌ر كاره‌كانیان لادراون.
ده‌وڵه‌تی توركیه داوای له ئا‌مریكا كردوه گولێن ڕاده‌ستی توركیه بكاته‌وه، به‌ڵام ئا‌مریكا ده‌ڵێ توركیه ده‌بێ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر گولێن هه‌بێ.
شایانی باسه كه له سه‌رەتای كوودەتادا، هه‌زاران دامه‌زراوه‌ی پێوه‌ندیدار به گولێن داخراون. مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیه له داخستنی ئه‌م دامه‌زراوانه كه ڕێكخراوه خێرخوازهكانیش ده‌گرێته‌وه، “پاكسازی”ی هێز و لایه‌نگرانی گولێن بووه.