سپای پاسداران هەموو ساڵێ لە دێولان و گوندەکانی دەوروبەر رێوڕەسمی جوراوجۆر بۆ کوژراوانی، لە شەڕە جیاوازاەکاندا بەڕێوە دەبا.
رۆژی هەینی ٣ی رەزبەر، بە ڕەسمی ساڵانی پێشوو، لە گوندی قوڕیچیا کە لە سهر بهشاری دێولان، رێوڕەسمێکی هاوشێوەی ساڵانی پێش بەڕێوەچوو. بە پێی ئەو زانیارییانەی وا بە کوردستان و کورد گەیشتوون لە چەن رۆژی پێشترەوە کاربەدەستانی سپا و دەست و پێوەندییەکانیان لەم گوندەدا دەستیان داوەتە چالاکیی بێ وێنە و بە وادە و بە ڵێن و گوشار خستنە سەری خەڵک، بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێیان راگەیاندوون دەبێ لەم رێوڕەسمەدا بەشداری بکهن . بە پێی ئەم راپۆرتە کەمتر لە سەد کەس لە بۆنەیەدا بەشداریی کردووە کە بریتی بوون لە پۆلیس و هێزە ئێنتزامییەکان ، بەکرێگیراوان و دەست و پێوەندییەکانی سپا. جێگای ئاماژەیە رێژەی حەشیمەتیی قوڕیچیا زیاتر لە پێنج هەزار کەسەو ، هەروەک گوترا کەمتر لە ١٠٠کەس بەشداریی ئەرێورەسمەیان کردووە.