لە دەسپێکی کرانەوەی زانکۆەکان لە رۆژانی رابردوودا خوێندکارانی چەند زانکۆی گەروە لە ئێران بە هۆی بشێوی کەشی ڕاهێنان و نەبوونی خزمەتگوزاری تایبەت و، هەروەها بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە گەڵاڵەیە بەناوی”طرحی سنوات” کە بە جۆرێک گوشاری ماڵی خستووتە سەر خوێندکاران و بنەماڵەکانیانی تووشی کێشە کردوە لە بەردەم بینای زانستگاکان دەستیان دایە مانگرتن.
رۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر خوێندکارانی زانستگەی سەنعەتی شەریف لە تاران هاوکات لە گەڵ چەند زانکۆی دیکە لە شارەکانی قەزوین و ئیسفەهان
کۆبوونەوەی ئیعترازییان رێکخست و بە هەڵگرتنی پلاکارد خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی جێگریی ڕاهێنان بوون، کە سەڕەڕای ئەوەی کە ئاگاداریی گرفتی خوێندکارانە تاکوو ئێستا بۆ چارەسەریی ئەم کێشانە هیچ کارێکی نەکردوە. نەبوونی “خوابگا”، بەرزبوونی نرخی خوێندن لە زانکۆەکان لە بەرچاوترین هۆکاری ئەم مانگرتنانەیە کە بریارە لە رۆژانی داهاتووش دریژەی هەبێ.