له درێژه‌ی شه‌پۆلی خۆکوژییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کچه خوێندکارێکی بۆکانی له رێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو رۆژی هه‌ینی 2ی ڕه‌زبه‌ر کچه خوێندکارێکی به‌شی په‌ره‌ستاری به‌ناوی “ئه‌فسانه ئه‌حمه‌دنژاد” به هۆکاری ناڕوون ده‌ست ئه‌دا به خۆکوژیی وکۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ. ماوه‌یه‌که شه‌پۆلی خۆکوژییه‌کان له‌شاره‌کانی ئێران و کوردستان گه‌یشتووته سنووری کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. به پێی هه‌واڵه‌کانی پێشووتر که له ناوه‌ندنی هه‌واڵی کوردستان وکورد بڵاوبۆوته‌وه له چه‌ند مانگی رابردوودا ته‌نیا له ناوچه‌ی سه‌قز ودیوانده‌ره زیاتر له ١٠ ڕووداوی خۆی کۆژی ڕووی داوه‌وه‌و، ١٠ که‌س به هۆی خۆکوژییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.