ژانن مارك ئایرۆ وه‌زیری به‌رگریی فه‌رانسه ڕۆژی ڕابردوو گوتی شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئێران و ڕووسیه وه‌ك شه‌ریكی جینایه‌تی شه‌ڕ له سووریه بناسرێن و به هۆكاری درێژبوونه‌وه‌ی شه‌ڕیشی زانین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز،ژان مه‌ك ئایرۆ، ڕووسیه و كۆماری ئیسلامی به پشتیوانانی سه‌ره‌كیی به‌شار ئه‌سه‌د زانی و گوتی ئەگەر کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە پێش بەکوشتاری خەڵکی لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەد نەگرن، شەریکی ئەو ڕێژیمەن لەو جینایەتەدا.
هەروەها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به نووسراوه ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران و ڕووسیه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام بن به شه‌ریكی جینایه‌تی جه‌نگی له حه‌له‌ب ئه‌ژمار ده‌كرێن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به بۆردومانی شاره‌كانی سووریه به تایبه‌ت شاری حه‌له‌ب كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران.
ڕووسیه و ئێران له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی به‌شار ئه‌سه‌دن. فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ڕووسیه به‌شداری له بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كەن
ئێستا و پاش به بنبه‌ست گه‌یشتنی ڕێكه‌وتنی ئا‌مریكا و ڕووسیهلە سەرئاگربەس لە شاری حەلەبدا ، ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تی سووریه دەستی بە هێرش بۆ سەر نەیارانی شاری حه‌له‌ب کرد کە بۆتە هۆی کوژران و بریندار بوونی سەدان کەس لە خەڵکی ئاسایی ئەو شارە.
هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب نزیك به ٢٧٠ هەزاركهس له خه‌ڵكی ئەو شارە ئابلۆقه دراون و به ده‌یان كه‌سی بێ‌تاوانیش كوژراون.