پارێزگاری ورمێ گوتی قوتابخانه‌ی گوندەکانی، ئه‌م پارێزگایه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خێرا هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراو، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت له كاتی كرانه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌م پارێزگایەدا وێڕای ئاماژه به نزمبوونی پێوه‌ره‌كانی فێركردن گوتی، قوتابخانه‌كانی ئێمه پێویستیی خێرایان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و قایمكردن هه‌یه و ده‌بێ ئاوڕیی جیددی لێبدرێته‌وه.
ناوبراو گوتی، به‌پێی پێوه‌ره تاوتوێكراوهكان كه له لایه‌ن پسپۆڕانی بواری فێركردن و په‌روه‌رده كراوه، ئه‌م پارێزگایه پێویستیی به زیاتر له ٥ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار پۆلی كۆنی گوندەکانیش له به‌ره‌به‌ری ڕووخاندان و پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
شایانی باسە پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانە کە لەگەڵ کێشەی نەبوونی قوتابخانەی پێویست و ئەمنییەتی ئەو قوتابخانانە بەرەوڕوویە. زۆربەی قوتابخانەکان بەتایبەت لە گوندەکان، لە سیستمی گەرمایی پێشکەوتوو بێبەشن و ئەوەش بۆتە هۆی ڕوودانی زۆر کارەساتی دڵتەزێن.