سه‌رۆكی سازمانی بێهزیستی بێ ئاماژه كردن به ئامارێكی راست و ورد، ڕایگه‌یاند؛ كه ڕێژه‌ی به‌ساڵا چووانی سه‌رشه‌قام، روو له زیاد بوونه و وتی: چه‌ند ساڵێكه كه ته‌نیایی و گۆشه‌نشینی به ساڵاچووان، زیادی كردوه
ئه‌نوشیروان موحسنی به‌ندپێی، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر له چاوپێكه‌وتن ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، ئه‌گه‌ر پێشتر له‌گه‌ڵ دیارده‌ی “منداڵانی بێ خاوه‌ن له‌سه‌رشه‌قام” به‌ره‌وڕوو بوین، ئه‌وڕۆ له‌گه‌ل دیارده‌ی به‌ساڵاچووانی بێ‌خاوه‌ن له شاره گه‌وره‌كانی ئێران رووبه‌رووین. له مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوودا، وه‌زیری ته‌عاون، كار وخۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆ بێ خاوه‌ن كردن له به‌ساڵاچووانی وه‌ك دیارده‌یه‌كی تازه له‌ناو شاره گه‌وره‌كان ناوبرد و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و دیارده‌یه لە په‌ره‌ستاندن‌دایە و خه‌ریکه گشتگیر ده‌بێ.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی ٨ ی خه‌رمان، سه‌رپه‌رشتی بێهزیستی تاران ئاماژه‌ی به‌و كێشه‌یه كرد و ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی ١٨٩٨ كه‌سی بێ خاوه‌نیش له بنكه‌كانی بێهزیستی دان.
شایانی باسه ئه‌و ئاماره له‌به‌ر كه‌مبوونی بنكه‌كانی بێهزیستی و گران بوونی تێچووی مانه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان له‌و بنكانه و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ری ڕۆژانه‌ی ڕێژه‌ی به ساڵاچووانی بێ خاوه‌ن، له‌سه‌ر شه‌قام و له پارك و ترمیناڵی شاره گه‌وره‌كان، ئامارێكی ناگونجاوه و نیشان له‌وه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی په‌ککه‌وتووانی سه‌رشه‌قام ئامارێکی راست له به‌رده‌ست دا نیه.