نوێنهری عهلی خامنهیی ڕێبهری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی خهڵك گیروگرفتی ئابوورییان ههیه، بهلام هێندێكان بهدوای كۆنسێرت دهكهون.
لەماوەی چەند حەوتووی رابردوو بەملاوە، کێشەی بەڕێوە بردنی کونسێرت لە شارەکانی ئێراندا بۆتە هوی دمەقاڵەی کاربەدسەتانی کۆماری ئیسلامی. لەپاش هێرشی توندی ئەلەمئەلهودا، ئیمام جومعە مەشهەد لە بەرێوە بردنی کۆنسێرتی مووسیقی لەو شارە و پاشەکشەی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادلە ئیزن دان بە بەرێوەچوونی کونسێرت لە مەشهەد، کە بوو بەهۆی ڕەخنەی حسن رووحانی لەو وەزارەتە، شەپۆلێکی نوێ لەدژی بەرێوەچوونی کۆنسێرتی مووسیقی و بەگشتی چالاکییە هونەرییەکان شارەکانی ئێرانی گرتەوە. باڵی توندڕەوی ڕێژیم وێرای ڕەخنەی تووند لە رووحانی و بەرپرسە پێوەندیدارەکان، بەڕاشکاوی موخالیفەتی خۆی لەگەڵ هەرچەشنە چالاکییەکی هوونەری، بەتایبەت ئەگەر ژنان تێیدا بەشدارن بن ڕاگەیاندوە و پێشی لەو چالاکییانەی گرتوە.