له ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن و کرانه‌وه‌ی خوێندنگاکان له ئێران و شاره‌کانی کوردستان‌دا ، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک و چالاکانی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له‌سه‌ر خوێندن و نووسین به زمانی دایکیی له قوتابخانه‌کان وه‌کوو ساڵانی پێشوو مایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانی بە بەراورد لە گەڵ دەوڵەتەکانی پێش خۆی ڕاشکاوانەتر به‌ڵێنی دابوو که گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن ونووسین به زمانی دایکیی له زۆترین کات ده‌چیته بواری جێبه‌جێ کردن و بۆ خۆیشی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام له ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٩٥-٩٦ له ئێران‌دا ، دەرکەوت قسه‌کانی روحانی له‌سه‌ر مافی خوێندن ونووسین له قوتابخانه‌کانی نه‌ته‌وه جیاجیاکان له‌و وڵاته‌دا، هه‌ر تەنیا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو نه‌ک پرۆژ‌یه‌کی به‌رده‌وام و یاسایی.
به گوته‌ی باوکێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه؛ لە ده‌سپێکی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان بوو چاوه‌ڕی واده و به‌ڵێنیه‌کانی سه‌رۆک کۆمار بووم، به‌ڵام وادیاره ئه‌مساڵێش نه‌ته‌نیا منداڵه‌که‌م به زمانی دایکیی خۆی په‌روه‌رده نابێ ،به‌ڵکوو له ٧ کتێبی پێدراو ٣ کتێبی ، کتێبی ئاینییه.
کارناسانی بواری ڕاهێناو په‌روه‌رده له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له ناوچه دووزمانه‌کان له زمانی دایک،ده‌بێته هۆی گه‌شه‌نه‌کردنی منداڵان له ته‌مه‌نی بنه‌ره‌تیی و له داهاتووش هه‌ستی دڕدۆنگی وبه‌دگومانییان پێده‌به‌خشێ به نیسبه‌ت زمان و کلتووری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان.
پرسی خوێندن ونووسین به‌زمانی کوردی درووشمێکی به‌رچاو بووه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێران‌دا ،هه‌رچه‌ند له یاسای بنه‌ره‌تیی ئێران به کورتی باسی لێکراوه، به‌ڵام به هۆکارگه‌لێکی سیاسیی وده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی پاوانخواز له نێو ده‌سه‌ڵات ، تا ئێستا هه‌وڵی جیددی بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پرسه له که‌رتی فێرکردن و ڕاهێنانی ئێران‌دا نه‌دراوه.