سه‌ر لە به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌٣ی ره‌زبه‌ر له زیندانی ته‌ورێز سێ زیندانی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌ناوه‌کانی؛ سه‌لاح قادریان،عه‌بدولکه‌ریم باپیری ومه‌هدی مه‌لایی، به تاوانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له سێداره دران وهاوکات زیندانیه‌کی دیکه‌ش خه‌ڵکی ته‌ورێز به‌هەمان تاوان له سێداره درا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له زیندانی میناب 7 زیندانی دیکه که ته‌مه‌نیان له نێوان٢٥ تا ٣٠ ساڵه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژۆری تاکه‌که‌سیی و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانیان زۆره.
کێشه‌ی تووشبون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان یان فرۆشتن وبازه‌رگانی کردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ، له وڵاتی ئێر‌ان له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ناوەندە پێوه‌ندییداره‌کان به ده‌رکردنی دادتای دوور له‌ڕاستی و خۆدزینه‌وه له قبووڵ کردنی ئه‌م قه‌یرانه کۆمه‌ڵاتییه، زۆرجار هەواڵی ناراستییان بڵاوکردوتەوە ، داموده‌زگای قه‌زایی ئێرانیش بە سه‌پاندنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر تاوانباران ، ئیعدام به‌چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه ده‌زانێ و ، ساڵانه ده‌یان که‌س له ئێر‌ان به‌م تاوانه له سێداره ده‌درێن. به‌ڵام به پێی ئاماره‌کانی ناوه‌ندیی به‌ربه‌ره‌کانیی کردن له گه‌ڵ مادده‌هۆشبه‌ره‌کان ، نه‌ته‌نیا ئه‌م ناوه‌نده له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشەی ئیعتیاد و فرۆش وکڕینی ماددەهۆشبەرەکان سه‌رکه‌توونه‌بووه، به‌ڵکوو رێژه‌ی تووشبووان و تاونباران له‌م باره‌وه روو له زیاد بوونه ، بە گوتەی عەلی هاشمی کاربەدەستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ مادەهۆشبەرەکان کە گوتویەی: ئەگەرچی ئیعدامی تاوانباران بە بازەرگانی کردنی مادەهۆشبەرەکان ٩٥لەسەدی ئیعدامەکانی ئێرانی گرتوتەوە بەڵام ئیعدامیش نەیتوانیوە ١ لە سەدیش پێش لە پەرەسەندنی ئەم کێشەیە بگرێ ، ئه‌مه‌ش نیشان له‌وه‌یه که سزای “ئیعدام” له ده‌ستووری یاسای ده‌زگایی قه‌زایی ئێر‌ان له‌سه‌ر تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناسه‌رکه‌توو‌بووه.