کانوونی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند؛ رۆژی چوارشەممە ٣١ خەرمانان دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز کە بە مەبەستی کرێکاریی سەردانی باشووری کوردستانیان کردبوو، لە دوای گەڕانەوە لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتڵاعات دەستبەسەر دەکرێن .
ئەمین شاکری ٢٧ساڵە،کوری رەحمەت و سینا شاکری ٢٨ساڵە کوری مەحموود دوای دەستبەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. چەن کەس کە بە چاوی خۆیان بینیویانە باس لەوە دەکەن کە هیزەکانی ئیتلاعات هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو دوو لاوەو دوای پشکنینی نێو ماڵ و کەلوپەکەکانیان، ئەزیەت وئازاری زۆریان دەدەن.
جێ وەبیر هێنانەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گووشاری هێزە ئەمنییەکانی رێژیم بۆ سەر لاوان و چالاکانی بواری فەرهەنگی وژینگە پارێزی و بەشداران لە کەمپەینەکان زیاتر بووە رۆژ نیە لاوێک لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر نەکرێ.