بە پێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، رۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، سەعید محەممەدی خەڵکی گوندی میراوای خواروو سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر دەکرێ، ناوبراو چەند جاری دیکەش بە تاوانی چالاکیی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە و ١٨مانگ سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
وەک لە هەواڵەکانی چەند رۆژی ڕابردوو باسکرا ماوەیەکە زیاتر لە جاران هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی لاوان و چالاکانی کوردو لە بەشێکی زۆر لە گوندو شارەکانی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوودا نزیک بە ٥٠ کەس دەسبەسەرکراون.