به پێی راگەیەندراوێکی “شووڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران”، کە “کوردستان میدیا” ماڵپەڕی رەسمیی ئه‌و حیزبه بڵاوی کردۆتەوە، پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە رۆژی یەكشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی(١٨ی سێپتامبری ٢٠١٦) لە ناوچەی پیرانشار لە نێوان ئاواییەكانی “قەبری حسێن” و “پردانان” لەگەڵ هێزە چه‌کداره‌کانی رێژیم تووشی تێكهەڵچوون ده‌بن و دوای شه‌رێکی قورس پێشمه‌رگه‌یه‌کی حدکا به‌ناوی “ره‌حیم عه‌بدوڵڵانژاد” کوڕی ئه‌بووبه‌کر ناسراو به “ره‌حیم گه‌رگولی” له‌و شه‌ڕه‌دا بریندارده‌بێ و دوایی به هۆی سه‌ختی و کاریبوونی برینەکه‌ی پاش چه‌ند رۆژ شه‌هید ده‌بێ. ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می له‌م باره‌وە، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی ئەو شەهیدە و سه‌رجه‌م هاوسه‌نگه‌رانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکا و خوی بە هاوخەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٣ی رەزبەری ١٣٩٥
٢٤ی سێپتامبری٢٠١٦