مهحەمەدعەلی نێکۆنام نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای “چهارمحال و بختیاری” دەڵێت: بەڕێوهبردنی کونسێرت بەرهەمی رۆژئاوایە و مەبەست لەو کارەش سڕینەوەی دین، دابەزاندنی ئاستی مەعنەویات لە نێۆ کۆمەڵگه و گەشەدانی بێ ئیخلاقییه کە لە لایەن دوژمنانەوە ئیدارە دەکرێ.”
نێکۆنام لە پاڵ ئەوەی کە گوتوویەتی کۆنسێرتی مۆسیقا لە گەڵ ئاکارە ئیسلامییەکاندا دژبەیەکن، ڕوو بە سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: ” دەکرێ دیندار بیت و دژبەری بەڕێوهچوونی کونسێرت نەبی؟”
لە مێژە باس و بابەتی بەڕێوبردن و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرت لە ئێراندا بە تایبەتی ئەو کونسێرتانەی وا ژهنیار و گۆرانیبێژی ژنی تێدایە بۆتە مایەی کێشە و سەرئێشەی هونەرمەندان و لە لایەن دام و دەزگا حوکمییەکانەوە بە توندترین شێوە بەرەوڕووی دەبنەوە.
هەر لەم پێوەندەدا ماوەیەکی پێشتر “حسێن عەلیزادە” گەورە موسیقاری ئێران، وێڕای رەخنە گرتن لەم شێوە بەرەوڕووبوونەوە گووتبووی: ” پێشگرتن لە بەڕێوهچوونی مۆسیقا برسیهتیی و بێ دهرهتانی ناو کۆمەڵگا چارەسەر ناکا. شایانی باسە ئەو قسانەی عەلیزادە دژکردەوە بە قسەکانی ” علمالهدی” نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای خوراسان بوو، کە بەڕێوبردنی هەرچەشنە کونسێرتێکی لە شاری مهشههد قهدهغه کرد و، وەزیری فەرهەنگ و ئێرشادی ئێسلامیش ئەو حووکمەی قبووڵ کرد.