پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١ی رەزبەر لە رێوڕەسمیکی شیاودا و بە ئامادەبوونی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات رێوڕەسمێک بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهیدان ئازاد ئاڵی و ئەمیر نەستانی لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
رێوڕەسمەکە بە رێژەی نیزامی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و دانانی تاجەگوڵینەی وەفاداری بۆ شەهیدان و سروودی ئەی شەهیدان بڕگەی دووهەمی رێژەی نیزامی بوو
پاشان لە بڕگەیەی دیکەی ئەم ریوڕەسمەدا سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پێشەوا عەلیپوور پەیامێکی پێشکەش کرد، لە پەیامەکەی پێشەوا عەلیپووردا هاتبوو: “ئێمە لە سەدەیەکدا دەژین کە کەمترین نەتەوە ماون بە رزگاری بگەن و نەتەوهی کوردیش بەدرێژایی مێژوو قوربانی زۆری داوە بۆ گەیشتن بە مافەکانی و بۆ دامەزرانی حکومەتی کوردی، کەمیش نین ئەوکەسانەی کە کەوتونەتە داوی کۆماری ئیسلامی و سیستمی جاشایەتی فکری و جەستەیی کاری تێکردوون ولەسەر بنەمای خوێنی رۆڵەی کورد و فرۆشتنی خاک و نیشتمان خۆیان دۆڕاندوە، لێرەدا پەیامی ئێمە بۆئهوان ئەوەیە بە زووترین کات بگەڕێنەوە باوەشی گەل، دەنا لە داهاتوودا رۆڵەکانی کورد و پارێزەرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو رۆڵانەی کە رێبازداری ئەو شەهیدانەن خەو لە جاوی جاشەکان حەرام دەکەن.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رووبە چین و توێژەکانی رۆژهەڵات بە تایبەت لاوان، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان وتی:”پەیامی ئێمە بۆ لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە پۆل پۆل بێنە ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات و ریزەکانی حیزبی دێموکرات بڕازێننەوە، خوێندکاران لە زانکۆکان دەتوانن پەیامی خەبات و تێکۆشان و ویست و داخوازیەکانی کورد لە سەنگەری زانکۆ بگوازنەوە بۆ نەتەوەکانی دیکە، مامۆستایان دەتوانن لە قوتابخانەکاندا وانەی سەربەست ژیان و سەربەخۆ ژیان و فیداکاری فێری قوتابیان بکەن و دووریان بخەنەوە لە سیستمی جاشایەتی و بەسیج.لاوان دەبێ لەم قۆناغەدا دەستیکیان چەکی پێشمەرگانە و دەستیکیان قەڵەمی کوردانە بیت.”
ئهم ریورهسمه به خوێندنهوهی شێعرێک له لایهن پێشمهرگه هیوا راعی و مهقامێک به دهنگی رێبوار حهسهنی و پهخشانیک له لایهن سهروین فهتاحی کۆتایی پێهات.