له دووههمین رۆژی بهشداریی کردنی نوێنهری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له کۆنفراسی ساڵانه پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی بریتانیا، له کهناری ئهو کۆنفراسه کۆمهڵێک چاوپێکهوتن ودیداری پێکهێنا.
نوێنهری حدک له بریتانیا مهولوود سواره له ئێوارهخوانێک که بۆ سهرجهم مێوانهکانی بهشداربووی کۆنفراسی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی بریتانیا رێکخرا بوو زنجیرهیهک دیداروچاوپێکهوتنی له گهڵ کهسایهتی وباڵوێز و سهرۆکی حیزب ورێکخراوه جیهانییهکان ئهنجام دا.
له ئێوارەخوانێک که بە بەشداری سەرجەم میوانانی نێونەتەوەیی و هەروەها کۆمیتەی پیوەندییەکانی دەرەوەی لیبرال دێموکرات و بەشێکی زۆر لە ئەندام پارلمانی سەر بەو حیزبە و سەرۆکی پارتی لیبرال بەرێز “تیم فارۆن” بەڕێوەچوو. بەڕیز مەولوود سوارە لەلایەن خاتوو “هاریەت شۆنی” بەرپرسی ئۆفیسی نێونەتەوەی و سەرۆکی بنیاتی دیمۆکراسی پرۆگرام لە پارلمانی بریتانیا بە بەڕێز تیم فارۆن،ی سەرۆکی پارتی لێبرال ناسێندرا و بەڕێزیشیان بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەۆحەی لیبرال دێموکراتی پێشکەشی بەرێزیان و کۆنفڕانسەکە کرد.سهرۆکی پارت لیبراڵ دێمۆکراتی بریتانیاش سهرهڕای دهستخۆشی کردن له حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پشتیوانی خۆیان لەدۆزی رەوای کورد دووپات کردەوە.
لەپێوندی لهگهڵ پرسیاری نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لەسەر پرۆسەی راپرسی گەلی باشووری کوردستان وتی: ئێمە بە تەواوی هێزمانەوە پشتیوانی لەو بڕیارەی گەلی کورد دەردەبڕین و کورد مافی خۆیەتی کە ئازاد و سەربەست بژی.
پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پەراوێزی ئێوارەخوانەکەدا توانی چاوی بە کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراو و دیاری بریتانی و وڵاتانی دیکەی بەشدار بوو لەو کۆنفڕانسە دا بکەوێ و لە نزیکەوە سەبارەت بە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حزووری پێشـمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ وڵات، گرتن، ئەشکەنجە و ئێعدامی تێکۆشەرانی کورد،لەلایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، هەروەها دەستێوەردانی ئهو رێژیمه لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ، ناردنە دەرەوەی تێرۆر و پشتیوانی لە گرووپە و تاقمە تێرۆرسیییەکان لە هەر چوار سووچی جیهان، قسە و باسیان لەگەڵدا بکات و ئاگادارییان بداتێ.
بەشێک لەو کەسایەتییانەی کە نوێنەری حیزب دیداری لەگەڵدا پێک هێنان بریتی بوون لە:
ئێریك بوش جاپ –حکومەتی جەزیرەکانی کیمەن
لۆرد ویلام والێس
خاتوو بارۆنێس نۆرتوفەر نوێنەری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری تجارت لە ئانگۆلا
جاناتۆن فریەر نووسەر و مامۆستا و جێگری بەرپرسی دەنگ بۆ ئەوروپا
خاتوو رۆس سکۆت جێگری سەرۆك لەلیبرال دێموکرات بۆ یەکیەتی ئەوروپا
خاتوو وێندی کیرلی پۆپی ئەندامی ژووری پیوەندیە نێونەتەوەییەکان.