دوای تێپەڕبوونی سێ حەوتە بەسەر دەستبەسەرکردنی مستەفا خەلیلی ڕاد لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە هێشتا لە چارەنووسی ئەم رۆژنامەنووسە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد ناسراو بە “کاوە” لە رۆژی ٧ی خەرمانان لە شاری بجنۆردی خوراسان لە مالێ خۆی دەستبەسەر دەکرێ و تاکوو ئێستا ئیزنیان بە بنەماڵەی نەداوە کە چاویان پێبکەوێ. هەروەها ماوەیەک لەمەوپێش ئەنجۆمەنی قەڵەمی کورد(پن کورد) لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر دۆخی ناروونی ئەم رۆژنامەنووسە نیگەرانی خۆی دەربڕی.
جێ ئاماژەیە کە مستەفا خەلیلی ڕاد لە گەڵ بەشێکی زۆر لە ڕاگەیاندنە کوردییەکان هاوکاری دەکرد و،لە ساڵانی دواییشدا بەشێکی زۆر لە چالاکییەکانی ئەم نووسەرە، خزمەت بە ئەدەب وزمانی کوردی بووە.