رەستگار رەحمانی خەڵکی شاری نۆدشە لە تاقیکردنەوەی کونکۆری دوکتورا ،بە وەدست هێنانی بەرزترین نمرە بۆ بە کەسی یەکەم لە ئاستی ئێران.
ئەم خوێندکارە کە شەش ساڵ لەمەوبەر لە تاقیکردنەوەی کۆنکۆری کە سالانە زیاتر لە ٢ملێون کەس تێدا بەشداری دەکەن و کێبەرکێیەکی زانستییە بۆ وەرگیران لە زانکۆ، توانی لە ئاستی ئێران پلەی یەکەمی بەدەست بهێنێ.
ناوبراو ئەمساڵیش لە تاقیکردنەوەی دوکتورا بەشداری کردوە و، توانی پلەی یەکەمی ئێران بەناوی خۆی تومار بکا و لە زانکۆی تاران کە بەناوبانگترین زانکۆی ئێرانە لە بەشی نەشتەرگەری “میشک و دەمار” وەربگیردرێت.
خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە رەستگار رەحمانی خوێندکاری سەرکەتوو لە یەکەم بەشداری کردنی لە تاقیکردنەوەی کونکۆر نمرە هێندە بەرزبوو کە دەبێتە هۆی شک وگومان بۆ بەرپرسان و داوای لێدەکەن جارێکی دیکە لە پێش چاوی وەزیری خوێندنی باڵا تاقیکردنەوەی لێبکرێ، رەستگار رەحمانی لەم تاقیکردنەوە نایاسایەش نمرەی بەرز بە دەست دێنێ.
بە گوتەی کارناسانی بواری خوێندنی باڵا، زیرەکی ئەم لاوە هەورامییە جێگەی سەرنجەو، لە ٦٠ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی ئێران نموونەیەکی دەگمەنە.