رۆژی چوار شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان له سه‌ر بانگێهشتی نوێنه‌رایه‌تیH.D.P له هه‌رێمی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تیی حدک له هه‌ولێر، پێکهاتوو له هاورێیان ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی له کۆبوونه‌وه یH.D.P به‌شدارییان کرد.
له‌م کۆبوونه‌وه که زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی باشوور وپارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان تێدا به‌شدار بوون. سه‌ره‌تا ده‌میرتاش له سه‌ر دۆخی ئاڵۆزی تورکیه و باکوری کوردستان و پرسی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به تایبه‌تی پاش کودێتا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی چه‌ند مانگی رابردووی تورکیه، هه‌ڵوێست و روانگه‌ی تازه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌باره‌ت به پرسی کورد و چه‌ندوچۆنی چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه له رێگای وتووێژ و دیالۆگه‌وه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕی، نابراو له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا تیشکی خسته سه‌ر دۆخی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئه‌م پرسه‌ی وه‌ک پرسێکی لێک دانه‌بڕاو و هاوچاره‌نووس لێکدایه‌وه و داوای کرد که کوالیسیۆنێک له‌چه‌شنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کانی کورد، پێک بهێنرێ. هه‌روه‌ها رۆڵ و نه‌خشی حکوومه‌تی هه‌رێمی له ئاستی ناوچه وکوردستاندا به‌رزنرخاند. نوێنه‌ری حیزبی دیموکرات برایم زیوه‌یی له ده‌رفه‌تی پێدراو له کۆبوونه‌وه‌دا سیاسه‌تی ئێستای رێبه‌رانی هه.ده.په ی به سیاسه‌تێکی ژیرانه وئاشتیخوازانه زانی و هیوای خواست که دیداری نێوان ئه‌وان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆببێته هۆی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی باکووری کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیه. نوێنه‌ری حدک له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له سه‌ر دۆخی ئێستای کورد، بۆ ده‌رباز بوونی له‌و قه‌یرانه‌ی که تێکه‌وتووه، گوتی: تا ئێمه ی کورد به گشتیی و به‌تایبه‌تی حیزبه سیاسییه‌کان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یه‌وه‌یی ڕه‌چاو نه‌که‌ین و ته‌نیا له فکری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیدا بین و واز له‌و هه‌موو پاوانخوازی ورۆانگهی ده‌مارگرژانه‌ی نه‌هێنن، زه‌حمه‌ته له‌و قه‌یران و کێشانه ده‌ربازببین.