به‌گوته‌ی مه‌نسور موردای سه‌رۆكی كۆڕی نوێنه‌رانی پارێزگای سنه، گه‌رچی ٦ مانگ له‌ساڵ تێپه‌ڕ بوه به‌ڵام هێشتا هیچ مووچه‌یه‌ك بۆ ئه‌م پارێزگایه نه‌هاتوه‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش مووچه‌ی بۆ دابین نه‌كراوه.
ناوبراو هێنانه گۆڕی ئه‌و پرسیاره كه ده‌وڵه‌ت چکات ده‌یهه‌وێت له به‌شی ئاوه‌دانی پارێزگاكه‌دا هه‌نگاوێ جیددی هه‌ڵگرێ؟ وتی: به‌شی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای سنه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی ترجیاوازیهكی له ڕاده به‌ده‌ری هه‌یه، وه‌ك نمونه باسی له پارێزگای ئیسفه‌هان كرد که له پارێزگای ئیسفه‌هان بیمه و خزمه‌تگوازیی ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ی له‌خۆ گرتوه كه چی ئه‌و ڕێژه‌یه له پارێزگای سنه كه‌متر له ٤٠ له سه‌ده‌و، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێكاریش له‌پارێزگای سنهبهپێچهوانهی پارێزگاکانی دیکه هه‌ر ڕوو له زیاد بوونه.
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی بێ‌کاری گوتی: ئه‌م رێژهیهبهراستی بۆ به‌رپرسان جێگای شه‌رمه، ته‌نیا جێگای دڵخۆشكه‌ر بو ئێمه، بازاره سنوورییه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوایه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوایه‌ن دۆخه‌كه زۆر ناله‌بارتر له ئێستاش ده‌بوو. هه‌روه‌ها نه‌بوونی كارخانه‌ی سه‌نعه‌تی و پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له سه‌نعه‌تی ئه‌م پارێزگایه، وایكردوه كه ڕێژه‌ی بێكاری له‌و ئاستهدابهرزه ببێته‌وه.
نوێنه‌ری شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جلیس ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بایه‌خدان به شوێنه گه‌شتیاریه‌كان وه‌كو ده‌ریاچه‌ی زرێبار وسرۆشتی ناوچه‌ی هه‌ورامان،شێلگیرانه بێت و به پێی پیویست مووچه و ئیمكاناتی بۆ دابین بكرێ، ده‌بێته‌هۆی گه‌شه‌كردنی سه‌نعه‌تی گه‌شتیاریی و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ناوچه کاریگه‌ریی داده‌نێ.