شەوی سێ شەممەی ڕابردوو٣٠ خەرمانان، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە سەر ڕێگای مەهابادــ بۆکان لە نیزیک ئاوایی بورهان، بە مەبەستی
ڕاو و ڕووت ، دێنە سەر رێگا و چەند ماشێنێکی خەڵکی بەزۆر ڕادەگرن و خەڵکەکە دەرووتێننەوە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەلایەک بۆ ڕاو و رووت و لەلایەکی دیکەش بۆ بەدناوکردنی تێکۆشەرانی دێمۆکڕات ئەو کارە دەکەن. ئەمە لەحالێکدایە کە خەڵکی کوردستان باش دەزانن کێ لە پشت ئەو کردەوانە دایە و کێن ئەو کەسانەی بەچەک و بە ئیزنی سوپای پاسداران، وەک رێگر و جەردە سەرڕێگاکان دەگرن و خەڵکی بێتاوان دەرووتێننەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسێۆنی تەشکیلاتی حیزب، هەر ئەوشەوە کە ئەو چەکدارە نەناسراوانە، ڕێگای مەهابادــ بۆکان لە نیزیک ئاوایی بورهان دەگرن، زۆر بەکرێگیراوو دەست و پێوەندەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا بۆ بەشداری لە زەماوەندی فەرماندەی پاسگای ئەو گوندە بانگهێشت کرابوون.