بە پێی هەواڵی کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان نیشتماندۆستێکی خۆشناو بە ناوی “حاجی رەحمان خافوورەدێ” لە تەمەنی ٨٠ ساڵەییدا بە هۆی سەکتەی مێشکەوە لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.ناوبراو کە پێاوێکی ناسراو ونیشتماندۆست بوو، زۆربەی خەڵک رێزیان لێدەگرت و هەربۆیە لە رێوەڕەسمی ناشتنیدا سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەی سەقز و بەتایبەتی گوندی “خافوورەدێ” بەشدارییان کرد. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکا و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.