کرێکارێک لە سنە بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەرمانان لە ئاوایی تەوریوەری سنە کرێکارێک بە ناوی محێدین بایەزیدیان، تەمەن ٥٥ ساڵ و ژن و منداڵدار لە کاتی تەکاندنی گوێزدا لەسەر دار بەربۆوە و گیانی لە دەست دا.
دووشەممەی حەوتووی ڕابردووش لە شاری سەقز كرێكارێك بە ناوی حامید محەمەدی، ٢٢ ساڵ تەمەن لە كاتی كار كردن لە بینایەكی نیوەكارە كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئامارەکان زۆربهی حاڵهتهکانی مردن له کاتی کار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بووە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار دهبن بیمەن و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبهت کرێکارانی کهرتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیهک دانین.