بۆ رێزگرتن لە شههیدانی کوردستان کۆرێک لەلایهن کومێتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە ئالمان بهڕێوه چوو.
کومێتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان بهبۆنهی ساڵڕۆژی شههیدکرانی پێشهوا قازی محهممهد ڕێوڕهسمێکی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەستیی کوردستان پێکهێنا.
لهو ڕێوڕهسمهدا پەیامی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان لە لایەن سوڵتان گوڵاوی پێشکەش کرا .
لەو پەیامه دا جارێکی دیکە پێداگری لە سەر گرینگیو پێویستیی کاری هاوبەش له نێوان هێزە کوردییەکان کرابۆوه بە تاێبەت لەوهەلومەرجەیدا کە داگێرکەرانی کوردستان هەوڵی لاوازکردنی یەکیهتیی نەتەوەی کورد دەدەن.
لە برگەیەکی دیکەی ئەو رێورەسمەدا ئەیوب ئەیوبزادە، لە سەر کەسایەتیی پێشەوا قازی و رۆڵی بەرێزیان لە دامەزراندنی کۆماری کوردستانو ئامانجەکانی وتارێکی پێشکەش کرد.
بەرێزیان لە وتارەکەی خۆی دا بە وردی چووە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی کەسایەتی پێشەوا لە ئاست و بوارە جیاوازەکان، لە بواری کۆمەڵایەتی، سیاسی، نەتەوایەتیی و مرۆڤایەتیەوەو چەند نمونەی لە دهسکهوته دیارهکانی پێشەوا کە لە کۆماری کوردستاندا دا بەدی هاتن هینایەوە، وەک پێکهینانی کۆمارێکی دێموکراتیک بۆ کوردو رزگاری کورد لە ژێردەستی و دابین کردنی ئاشتیو ئارامی بۆ گەلی کورد.
لە دەرێژهی کۆریادەکەدا حوسین بەخشی لە سەر 10 خاکەلێوە باسێکی پێشکەش کرد.
شایانی باسه پێشکێش کردنی چهند سروودو هۆنراوه لهلایهن مامۆستا حاکمو دوکتور ئیبراهیم مەحموود چهند بڕگهیهکی دیکهی ئهو کۆڕیاده بوون