خاتوونێکی نیشتمانپەروەر و یار و یاوەری ڕۆژانی سەخەتی خەباتی حیزبی دێموکڕات لە قەرەقشلاقی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی ٥ شەممە، ٢٦ی خەرمانان پوورخاتوون شێخە، هاوسەری حوسێن حەمەدخەیاڵی قەڕەقشلاق بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
پورخاتون لە دەیەی چلەکان یار و یاوەری شۆڕشگیرانی ئەو سەردەم بووە و زۆری هاوکاریی مۆعینییەکان و هاوڕێیانی پێشمەرگەی لە کۆیستانەکانی سامرەندان و حاجی برایم و دۆڵەڕەش کردوە و حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی وەفا و ئەمەگەوە دەروانێتە تێکۆشان و دڵسۆزییەکانی ئەو خاتوونە بەڕێزە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری پوورخاتوون دەکا و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.