کرێکارێک لە دیواندەرە دوای ئەوی لە سەر کارەکەی دەریان کرد، خۆی کوشت.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لە کارخانەی ” نیک الیاف”ی ئەو شارە کاری دەکرد و لەسەر کار دەریان کردبوو، خۆی کوشتوە.
هۆکاری خۆکوژیی ئەو کرێکارە هەژاری و بێدەسەڵاتی لە دابینکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی بووە.
ئەو کرێکارە خێزاندارەناوی بەستام قەزایی، کوڕی مەلا ئەحمەد خەڵکی گوندی “نسارە” بووە و ژن و چوار منداڵی هەیە کە دوو لە منداڵەکانی زگماک ئیفلیجن.
شایانی باسە بەستام قەزایی تا ماوەیەک لەوە پێش لە کارخانەی نیک ئەلئاف کاری دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی لە کار دەرکرا، ئیدی کێشەی ژیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی بنەماڵەکەی بڕستی لێبڕی، ئەوەش بووە هۆی خۆکوشتنی.