لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بە چالاکیی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب، بە تایبەت شەهیدانی میکونوس بەرز ڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر، تڕاکت و دروشمی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکان، سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامی مەحکوم کراوە و لەگەڵ یاد و بیرەوەریی شەهیدان پەیمانی وەفا نوێ کراوەتەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
گزکەسک، زێوە، کۆنەلاجان، لاوێن، پاداش، شیناوێ، بازاڕچە، ئیسلاحات.
کۆمسیۆنی تهشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای دهسخۆشی له سهرجهم ئهندامان ولایهنگرانی حیزب له شاری پیرانشار سڵاوی بۆ ناردوون.