مەیدانی گازیی فەرزاد، دوو مەیدانی گازیی هاوبەشی نێوان عەرەبستان و ئێران کە تا ئێستا بایی قڕانێکی خێر بۆ ئێران نەبووە.
هەواڵدەریی مێهر ڕایگەیاند لە حاڵێكدا كە ئێران تەنانەت یەك دەكەلیشی بۆ هەڵێنجان لە مەیدانی هاوبەشی گازی فەرزاددا نییە، عەرەبستان بە بەكارهێنانی تێكنۆلۆژیی نوێی سەردەم ڕۆژانە تا ٣٠٠ میلیۆن فوتی موكەعەب لەم مەیدانە هاوبەشە گاز دەردەهێنێ.
كەریم زوبێدی لە كاربەدەستانی شیركەتی میللی نەوتی ئێران دەڵێ لە بەشی ئێران لەو مەیدانی هاوبەشی فەرزاددا تەنانەت یەك دەكەلیش دانەندراوە و بەكردەوە هیچ بەرنامەیەك بۆ پەرەپێدانی ئەم مەیدانە هاوبەشە نییە و هیچ پێناسەیەكی لە لایەن شیركەتی میللی نەوتی ئێرانی بۆ نەكراوە، بەڵام شیركەتی ئارامكۆی عەرەبستان گرێبەستی یەك میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلاریی لەگەڵ دوو شیركەتی هیندی و سەنگاپووری بۆ پەرەپێدانی ئەم مەیدانە ئیمزا كردوە.
شایانی باسە ئێران چەند مەیدانی نەوتیی هاوبەشی لە ئاوەكانی كەنداودا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەیە بەڵام بەهۆكاری گیروگرفتی جیاجیای ئابووری و گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی چەند ساڵی ڕابردوو، لە گەشەپێدان و كەڵكوەرگرتن، لە دراوسێكانی دوا كەوتووە.