حەسەن ڕەستگاری، بەندكراوی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی یەك ساڵ زیندانیان بۆ بڕییەوە. لە حاڵێكدا ئەم حوكمە بە دژی حەسەن ڕەستگاری داوە كە پێشتر لێكۆلەری پەروەندەكەی پێی ڕاگەیاندبوو لە تۆمەتەکان بەری کراوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی دادستان دووبارەی دادگایی كرایەوە.
حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندكراوی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ کە سزای ١٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە، لە لایەن قازی شێخلوو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم حوكمی ساڵێک زیندانیی دیکەی بەسەر زیاد کرا.
حەسەن ڕەستگاری تەمەن ٤٣ ساڵ، لە ڕێكەوتی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٣ لە شاری ورمێ دەسبەسەر كرا.
ناوبراو بە تۆمەتی شێواندنی ڕای گشتی، هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی و هاوكاریكردنی حیزبە كوردییەكانی بەرهەڵەستکاری كۆماری ئیسلامی لە لایەن داداگای شۆڕش لە شاری ورمێ دادگایی و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.