به بۆنهی ٢٦ی خەرمانان بۆ جاری چەندەم لە شاری جوانڕۆ چالاكی تهبلیغی كرا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە جوانڕۆ بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەڕفەکەندی و هاورێیانی چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید، دروشم و تڕاکتی حیزبی یاد و بیروەریی شەهیدانی بڕلینیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ئامانج و هیواکانی ئەو شەهیدانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی بۆ جارێکی دیکەش چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: شەقامی ئیسار، شەقامی ڕیزوان و کۆڵانەکانی ناوەندی شار.