هیوا دەستباز، چالاکی مەدەنی لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد هیوا دەستباز ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەرمانان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایەتحاڵێکی ئاگادار لەو ڕووداوە دەڵێ هیوا لەلایەن چەند کەس لە لیباس شەخسییەکان کە ڕوون نەبوو سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات یان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانن، گیراوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە، هەروەها دەست بە سەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیی ئەو وەک مۆبایلەکەی داگیراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی هێزە ئەمنیەتییەکان ڕایان نەگەیاندوە کە هیوایان بە هۆی چی گرتووە، بەڵام وێدەچێ ناوبراو بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نووسین و بڵاوکردنەوەی زانیاری گیرابێ.
شایانی باسه که له ماوەی بەهار و هاوینی ئهمساڵدا زیاتر له ٧٠ کهس لهشارەکانی کوردستان دهسبهسهر کران که بەشێک لهوان به دانانی بارمته تا کاتی دادگاییکرانیان ئازاد کراون و زۆر کەس لەوان سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە و بەشێکیشیان ئێستاش لە زینداندا ڕاگیراون، بێ ئەوەی چارەنووسیان ڕوون بووبێتەوە.